ڕۆژی ڕابردوو، کارمەندانی شاغڵ لە نەخۆشخانەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی نەیشابوور، دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دواخوازییەکانیان، کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ئەو زانکۆیە بە دۆخی ژیانی کارمەندان، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکان و هەروەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون.
