رۆژی یەکشەممە 23ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکاران و شۆفیرەکانی “شیرکەت واحدی ئوتووبوس ڕانی تاران” لە ناڕەزایەتی بە، پێدانەچوونەوەی گەڵاڵەی ریزبەندییە پیشەییەکان کۆبوونەوە.
کرێکاران و شۆفیرانی ناڕازی دەڵێن: “لە ساڵی هەشتاو چوارەوە هیچ پێداچوونەوەیەک بە سەر گەڵاڵەی “ریزبەندییە پیشەییەکان دا نەهاتووە و ئەوە لە کاتێک دایە گرانی و تەوەڕم بە چەند قات هەڵکشاوە و تەنگی بە ژیان و گوزەرانمان هەڵچنیوە”. ناڕازییان وێڕای خواستی پێداچوونەوە بە سەر “گەڵاڵەی “ریزبەندییە پیشەییەکان” خوازیاری دابین کردنی جل و بەرگی کار و خورد و خۆراکی شیاو لە لایەن شیرکەتەکەوەن.