ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی گازی پارسی جنوبی، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای بەرپایی چەندین کۆبوونەوە لە ساڵانی ڕابردوودا، هیچ وڵامێکی ڕوون لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ناڕازیان نەدراوەتەوە و هەروەها تەنانەت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گوشارێکی زۆر خراوەتە سەریان. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کرێکاران خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، وەگرتنی هێزی کاری نوێ، بە کردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ١٥ کار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها ئیمکاناتی ڕیفاهی شوێنی کارەکانیان بوون.
