کرێکارانی ئێبنیه فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “جنووب غه‌رب” کە لەسەر قه‌تاری میحوەری زاهیدان- کرمان كار دەکەن، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی سەختی کارکردن كۆیوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم کرێکارانە کە نزیکەی ٣٠٠ کەسن، له ناڕەزایەتی به بارودۆخی سەختی کارکردنیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و دەڵێن لەم زستانە ساردەدا هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهیان بۆ دابین نه‌كراوه له حاڵێكدا کرێکارەکانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌ر به شیركه‌تی تراورسن و ٨ بۆ ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه به‌ڵام ماوه‌ی چوار ساڵه جل و بەرگی گەرمی زستانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.