ڕۆژی ڕابردوو کارمەندان و موعەلیمانی زانکۆی سلێمانی بەهۆى وەرنەگرتنی حقووقی مانگی ڕابردوو، لەبەردەم بینای زانکۆکەیان کۆ بوونەوە و داوایان کرد، حکومەت حقووقەکانیان پێ بدات، چونکە بەشێکیان لە دۆخێکى خراپى ئابووریدا ژیان بەسەر دەبەن.
“محەمەد ڕەسوڵ“، نوێنەری موعەلیمان و کارمەندانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: سەرەڕای نزیک بوونەوەی مانگى ٥ی زایینی تا ئێستا حقووقی مانگى ڕابردوویان وەرنەگرتووە و بەرپرسانی حکوومەتی بە هۆکاری دابەشنەکردنی حقووقەکانیان ناو برد. جێگای ئاماژەیە بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە عێراف، قەیرانێکی سیاسی و ئابووری نوێ ڕوویکردووەتە ئەو وڵاتە و پرشەکانی ناکۆکیە سیاسیەکان لە بەغداد، هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە و کاریگەری نەرێنی لە سەر ئابووری هەرێمی کوردستان داناوە.