کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی ئیستیجاری لە شاری تەورێز

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی ئیستیجاری لە شاری تەورێز 1

رۆژی شەممە 04ی ڕەزبەر، کۆمەلێک لە شۆفێرانی ئیستیجاری شاری تەورێز دژبە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شۆفێرانی ناڕازی بە ئەنجامی کۆبوونەوە لە بەردەم بینای شەورای شاری تەورێز، سەبارەت بە خراپی دۆخی پیشەیی و ژیانیان ناڕەزیاەتییان دەربڕیوە. ئەو هاووڵاتییانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و چیتر توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەمالەکانیان نەماوە.