ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە پاساوی نامووس لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی نامڕۆڤانە کوژراو و بکوژەکە دواتر سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەو کوڕەی کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە، کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ١٦ی مانگی گوڵان، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی “قومشە” سەر بە شاری کرماشان بە ناوی “زارا عەزیزی قومشە“ لەلایەن براکەیەوە بە ناوی “ئیسماعیل عەزیزی قومشە“ بە شێوەیەکی نامڕۆڤانە ئاگر لە جەستەی بەردا و لە ئاکامدا بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەستدا. پاشان ناوبراو دوای کوشتنی خوشکەکەی هەر یەک لە “سەجاد عەزیزی قومشە“ کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە و “جەعفەری عەزیزی قومشە” باوکی سەجاد و هەروەها خزمێکی دیکەیانی بە ناوی “ئەمیر عەزیزی قومشە“ی بە چەک کوشتووە.