ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ناسراو بە “ڕزگاری عەفرین” ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٦ی مەی، لە ناوچەی باب بنکەیەکی سەربازانی سوپای تورکیە لەلایەن هێزەکانیانەوە کراوەتە ئامانج و سێ ئەندامی ئەو سوپایە کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیە ڕۆژێک دواتر لە ئەنجامی دوو چالاکی دیکەدا کە هەر لەو ناوچەیە ئەنجام دراوە، بارەگایەکیتری سوپای تورکیە کراوەتە ئامانج و دوو سەربازی ئەو سوپایە کوژراوە و لە ناوچەی “مارع“یش میلیشیایەک بە چەکی قەناس پێکراوە.