قوتابیانی پێنج قوتابخانەی شاری قوم ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەهۆی هەڵمژینی گازی “دیاری نەکراو” ژەهراوی بوون . هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەممەش، ڕاپۆرتێکی دیکە له سه‌ر ژەهراویبوون لە قوتابخانەیەکی دیکەدا بڵاوکرایەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له قۆتابخانه‌كانی “شه‌رێعه‌تی”، “پەردیسان”، “مەیسه‌م”، “تەها” و “ئیمامی” شاری قۆم به‌لانی كه‌مه‌وه ١٠٠ قوتابی و چه‌ند ماموستایه‌كی قوتابخانەكان به‌هۆی هەڵمژینی گاز کە جۆرەکەی نەناسراوە ژەهراوی بوون و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره . بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران داوایان كردووه كه تا چاره‌سه‌ری ئه‌م ڕووداوه قۆتابخانه‌كان دابخرێت.