ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ١٧ قوتابی مه‌دره‌سه له ناوچه‌ی سه‌فاشاری قوم ژه‌هراوی بوون و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چوار قوتابی ده‌بیرستانی “خۆمه‌ینی” كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٧ قوتابی مه‌دره‌سه‌یك له ناوچه‌ی “سه‌فاشار”ی قوم به‌هۆی گازگرتوویه‌وه ژه‌هراوی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون، به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌مه چواره‌مین ڕووداوی له‌و شێوه‌یه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه ڕوو ده‌دات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار قوتابی ده‌بیرستانی “خۆمه‌ینی” كه‌ره‌ج به‌ناوه‌كانی “حه‌میدڕه‌زا محه‌ممه‌دی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا كازمی”، “حسێن تاهیرئابادی” و “بێهنام ڕه‌حیمی” به بیانووی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ئاست به‌رنامه مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.