کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵان، “ڕامین سەفەرنیا” پارێزه‌ری “سامان یاسین” لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس دا نووسی: ڕۆژی پێنجشەممە لە لقی ٢٨ و ١٥ی دادگای ئینقلابدا بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی سامان کردووە تاكوو دەرفەتی دەستڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی پێ بدرێت، بەڵام ڕێگەیان پێ نه‌داوه‌.

به‌وته‌ی پارێزه‌ری سامان یاسین، ڕاپۆرته‌كانی نەخۆشخانەی ڕازی تاران، نەخۆشییەکانی سامانی پشتڕاست كردووه‌ و پێویستە دۆسییه‌ پزیشکییەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری بکرێت. “ڕامین سه‌فه‌رنیا” ڕایگەیاند کە “سامان یاسین” لە ڕۆژی دادگاییکردنیدا بە تەلەفۆن ئاگاداری کردووه‌ کە دادوەری لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب وتوویه‌ تا ئێستا ڕاپۆرتێک لەسەر بۆچوونی پزیشکی پسپۆڕ بۆ دادگای ئینقلاب نەنێردراوە و ناتوانێ دۆسییەکە بۆ دەرکردنی بڕیاری ئازادکردنی ڕەوانەی پزیشکی داد بکات. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “سامان یاسین” بە پێنج ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرمان مەحکووم کراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قشم له‌ ئاست نه‌دانی مه‌سكه‌نی میللی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-