ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی وڵاتی نۆ‌رویژ له‌ناڕه‌زایه‌تی به هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر كۆبوونه‌وی هاوڕه‌گه‌زخوازان له كلووپێكی شه‌وانه له شاری ئۆسلۆ كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س، ڕێپێوانێكیان ئه‌نجامدا.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازان و وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له ئازادی و ئه‌منییه‌تی ته‌واوی چین و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ربڕی و هێرش بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازانیان به‌توندی مه‌حكوومكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان له كلووپێكی شه‌وانه له شاری “ئۆسلۆ”ی نۆ‌رویژ لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 21 كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.