ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ده‌یان هه‌زار شارومه‌ندی به‌لووچ به بڕیاری دكتۆر “مێهره‌نگ” له شاری كه‌راچی كۆبوونه‌وه و دروشمی “له كه‌راچی تا سیستان و به‌لووچستا ئازادی و یه‌كسانی”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دكتۆر مێهره‌نگ ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ئازادی به‌لووچستانی پاكستان، چه‌ند حه‌فته‌یه دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی به‌لووچ، بێسه‌روشوێنكردنی به‌ندكراوانی سیاسی، سه‌پاندنی هه‌ژاری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای به‌لووچستان، تاڵانكردنی سه‌رمایه‌كانی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌لایه‌ن شیركه‌ته چینیه‌كان و به هاوكاری ده‌وڵه‌تی پاكستان، چالاكی به‌ڕێخستووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ریش ناڕازیانی به‌لووچ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان به‌ره‌و شاری ئیسلام ئاباد ئه‌نجام دابوو.
