به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی، ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار له مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه له نزیك شاری سلێمانی به به‌شداریی چه‌ندین واحید له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به دیكله‌مه‌ی شێعرێك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه “ڕێزان حه‌میدی” ده‌ستیپێكرد. ناوبراو له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه ڕێوڕه‌سمی ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ره ته‌ندرووستییه‌كان و سڵامه‌تی به‌شداربووان، به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوو به بێ به‌شداریی میوانانان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پاشان به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی جیهانیی كرێكاران له لایه‌ن به‌شی فه‌نییه‌وه، ڕێوڕه‌سمه‌كه درێژه‌ی پێدرا. دواتر ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم، به‌تایبه‌ت گیان به‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ڕاگه‌یه‌ندرا. بێده‌نگییه‌كه به دیكله‌مه‌ی كورته شێعرێك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه شكێندرا. له درێژه‌دا “سروه ناسری” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه، له‌مباره‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو له وتاره‌كه‌ی خۆیدا، باروودۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، كێشه و گرفته‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له هه‌لوومه‌رجی ئێستادا له‌وانه پڕژوبڵاوی و ڕێكخراو نه‌بوونی كرێكاران هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆویدی ١٩، وه‌ك كۆسپ گولی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری دایه به‌ر باس و شیكردنه‌وه. له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا “ئه‌میر ئیسماعیل پوور” دوو كۆپله شێعری له وه‌سفی ڕۆژی كرێكار و ڕۆڵی كرێكاران له گۆڕینی جیهانی نابه‌رابه‌ری ئێستا دیكله‌مه كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه و له‌ناو شایی و خۆشیی ئاماده‌بوواندا پاش كاتژمێرێك كۆتایی پێهات. شایانی باسه شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كه به درووشم و پلاكاردی سوور و به‌نێرێكی گه‌وره ڕازابۆوه.