سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شاری ئاتن پایته‌خی وڵاتی یونان، بینای دوو میدیای ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی له‌نێو ئاگردا سووتاو و زیانێكی زۆری ئابووری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا وێزگه‌ی ڕادیۆیی “ڕاڵ ئێف ئێم” و ته‌له‌ڤیزیۆنی “ڕاڵ نیوز” له نێو ئاگردا به‌ته‌واوه‌تی سووتاو و پاش دوو كاتژمێر له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه توانراوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئه‌و دوو میدیایه كه له كاتی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌دا له شوێنی كاره‌كانیان بوون، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و هه‌تا ئێستا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بوونی سێ كه‌پسوولی گاز له شوێنی ڕووداوه‌كه به هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه ناوده‌به‌ن به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و دوو میدیایه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ڕووداوه‌كه به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام دراوه.