سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕووداوێكی بوومه‌له‌رزه كه به گه‌وره‌یی ٦.١ ڕیخته‌ر له ویلایه‌تی “پكتیا” له باشووری ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان ڕوویدا، به سه‌دان كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كاتژمێر ١ و ٢٤ خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ٤٤ كیلومه‌تری شاری “خووست” له باشووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته و به قووڵایی ٥١ كیلوومه‌تری له دڵی زه‌ویدا ڕوویداوه. جێگای ئاماژه‌یه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه له هه‌ڵكشاندایه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م ٢٥٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥٥ كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.