به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه له كابۆل، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ڕێگای “دارلمان” ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بووه. ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م له ناوچه‌ی “كارته‌ی په‌روان” ڕووی داوه و له ئاكامدا سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌ی سێهه‌مدا له ناوچه‌ی “پۆل وه‌حده‌ت”، دوو كه‌س بووه‌ته قوربانی. ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان گرووپی توندئاژۆی تاڵه‌بان به به‌رپرسی ئه‌م هێرشه ده‌زانێ.