ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو بوومەلەرزە بە پلەی ٤.٧ و ٣.٣ ڕیشتری له شاری “قەسرشیرینی” سەر بە پارێزگای “کرماشان” هەژاند.
بەگوێرەی هەواڵە ناوخۆییەکان، ئەم بوومەلەرزەیە لە شارەکانی “سەرپێڵ زەهاو” و “گیلان غەربیش” هەستی پێکراوە، بەشێوەیەک خەڵک لە ماڵەکانیانەوە پەنایان بردۆتە سەر شەقامەکان.
“ئەفشین یەگانە”، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند:، سێ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره.