ڕۆژی سێشەممە 25ی مانگی گەلاوێژ، شارەوانی و هێزە ئینتزامییەکانی بۆكان، ماڵی هاووڵاتییه‌كیان له شاره‌كی نوێ به بیانووی زیاده‌ڕۆیی و نه‌بوونی سه‌نه‌د، ڕووخاند.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی شاره‌وانی و پۆلیس كاتێك هه‌وڵی ڕووخانی ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ده‌ن كه ژن و منداڵه‌كانی له ماڵه‌وه‌بوون و هه‌وڵیان ئه‌دا ڕێگری له ڕووخاندنی ماڵه‌كه‌یان بكه‌ن. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هەر لەم گوند و ناوچەیە، کەسانی سه‌رمایه‌دار و پلەداری ڕژیم خەریکی درووستكردنی خانوو و ڤێلان و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش به‌رۆكیان پێناگرێت به‌ڵام ماڵی خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژار به ئاسانی به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆخێنن.