له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن”ی به‌ریتانیا ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له گرتووخانه‌كانی ئێران‌دا بڵاوكرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” وتوووێژی له‌گه‌ڵ ١١ كه‌س له به‌ندكراوانی كچ و كوڕی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه سه‌راسه‌ریه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی”دا كردووه كه تێیدا به ڕاشكاوی باس له ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، ده‌ستدرێژی سێكسی و تووندووتیژی جنسی بۆ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌كات. به‌شێك له‌و ١١ كه‌سه باسیان له توندووتیژی جنسی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران یان له نێو وه‌نی پۆلیس دا كردووه و هه‌ندێكیان باسیان له ده‌ستدرێژی سێكسی له نێو گرتووخانه و زیندانه‌كاندا كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییش ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ی به تووندووتیژی جنسی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر مه‌حكووم كراوان به ئێعدام كردبوو و ناوی سێ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه بریتیه له: “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان”، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” و “جه‌واد ڕووحی”.