نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كارووباری سووریا پاش سه‌ردانی بۆ كه‌مپی “هۆل” له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا ٢٦ كه‌س له‌و كه‌مپه‌دا كوژراون كه ٢٠ كه‌سیان ژنن.
كه‌مپی “هۆل” كه بنه‌ماڵه و به‌ندكراوانی داعشی تێدایه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌رده‌وام توندووتیژی تێیدا به‌رزده‌بێته‌وه. به‌هۆی توندووتیژییه‌كانی نێو ئه‌و ئۆردووگایه، ٢٦ كه‌س له ماوه‌ی یه‌كساڵدا كوژراون كه ٢٠ كه‌سیان ژن بوون. له به‌شێكی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، وڵاتی سووریا له به‌رهه‌مهێنانی خۆراك، كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه و ئاوی كه‌شاوه‌رزی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی جیددی بووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ته‌ندرووستی گشتی و بژێوی ژیانی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌دا.