ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو پاڵاوگه‌ی گازی فه‌جری جه‌م و پارسیان به شێوه‌ی نهێنی ڕاده‌ستی ستادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام كراون.
به‌وته‌ی كرێكاران، ڕاده‌ستكردنی ئه‌و دوو پاڵاوگه‌یه به‌دوای بڕیاری خامنه‌یی بۆ خسووسی سازی زۆرتر و ته‌عینی گرووپێكی ٧ كه‌سی بۆ فرۆشتنی ئه‌مواڵی زیاده‌ی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، جێبه‌جێ كراوه و چاره‌نووسی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌ندانه و داخوازییه‌كانیان به ناڕوونی ده‌مێنێته‌وه و به‌پێی فه‌رمانی خامنه‌یی هیچ چاودێرییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه دا نییه و پارێزراوی قه‌زاییان هه‌یه.