به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی قۆربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی پووشپوڕ، له ئه‌فغانستان بۆ ١٠٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ١٦٠٠ دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باڵاوكراوه‌ته‌وه ڕێژه‌ی وێرانی و ڕووخانی خانووی دانیشتووانی ویلایه‌تی “په‌كتیا” زۆر خراپه و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك هێشتا له‌ژێر داروبه‌ردا ماوه‌ن و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تالیبان داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه یارمه‌تییان بده‌ن. به‌وته‌ی به‌رپرسانی فریاكه‌وتنی خێرای ئه‌فغانستان تا ئێستا ١١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٠٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون و ڕێژه‌ی قۆربانیان و بریندارابووانی ئه‌و ڕووداوه له ویلایه‌ته‌كانی “په‌كتیا” و “خووست” به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه.