ڕێكخراوی جیهانی خۆراك، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی كه‌سانی برسی له جیهان گه‌یشتووه‌ته ٨٠٠ ملیۆن كه‌س و گرانی خۆراك له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا ئه‌و قه‌یرانه‌ی سه‌ختتر كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا”، “شه‌ڕی چه‌كداری” و پاندمی كۆرۆنا، نیوه‌ی دانیشتووانی زه‌ویی تووشی قه‌یرانی خۆراك كردووه و ئه‌مساڵیش به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ڕووسیه و ئۆكرایندا ئه‌و قه‌یرانه ئاڵۆزتر بووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی وشكه‌ساڵی له باكووری ئافریقا ده‌یان ملیۆن كه‌س تووشی قاتووقڕی بوون و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه.