به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕێژه‌ی خێوه‌ت نشینی له كرماشان چووه‌ته سه‌ره‌وه و چینی كرێكار و هه‌ژاری ئه‌و شاره كه توانای په‌رداختی كرێ خانوویان نییه له نێو پارك و شه‌قامه‌كان دا ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له پاركی شه‌رقی و له سه‌رووی پۆمپ به‌نزین له نێو خێوه‌ت دا ده‌ژین و ئه‌و دیمه‌نه له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی شاری كرماشان ده‌بێنرێت. گرانی، هه‌ڵاوسان و بێكاری ته‌نگی به چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا هه‌ڵچنیوه و بنه‌ماڵه‌كان چی تر توانای په‌رداختی كرێ خانوویان نییه.