به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران به بۆنه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی سنه، كرماشان، ورمێ و ئیلام به‌نێره‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان ئاگر دا و دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه. له شاره‌كانی ئه‌هواز، شیراز، بووشێهر لاوانی شۆڕشێگڕ شایی و خۆشیان ده‌ربڕی و شاره‌كانیان پڕ كرد له دروشم. له جاده‌ی چالووس و چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران ژنان و كچانی به‌رابه‌ری ته‌له‌ب هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوانی ئازادیخواز به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی شایی و خۆشیان ده‌ربڕی و سه‌مایان كرد. له گه‌ڕه‌كی جه‌نه‌ت ئابادی تاران ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام دروشمه‌كانی “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”، “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تكێشینه ژێر خاك” و “له‌عنه‌ت بۆ خومه‌ینی و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان وته‌وه.