ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی مه‌ریوانی به كۆبوونه‌وه له ته‌نیشت ده‌ریاچه‌ی زرێبار وه‌رزشی به كۆمه‌ڵیان به‌ڕێوه برد و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌و هه‌ڵمه‌ته بوون.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان، مه‌به‌ست له‌و چالاكییه په‌ره‌پێدانی كولتووری وه‌زرش له نێو دانیشتووانی ئه‌و شاره بۆ درووست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندرووست و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ختیه‌كانی ژیانه. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی باوه‌ڕمه‌ند به باڵاپۆش و ژنانی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌گه‌ڵ مۆسیقا پێكه‌وه وه‌رزش ده‌كه‌ن و داوا له خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئه‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و هه‌ڵمه‌ته بن.