ئه‌مریكا، بریتانیا، ئاڵمان و فه‌ڕانسه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕه‌شنووسی بریارنامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی خۆیان له دژی چالاكیه ناوه‌كییه‌كانی ئێران پێشكه‌شی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنووسه كۆماری ئیسلامی به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه‌ی چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی خۆی ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له‌و چوارچێوه‌دا واژۆی كردووه وڵامده‌ر بێت و به زووترین كات وڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌سه‌ر چالاكییه شاراوه‌كانی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان بده‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕافائێل گه‌ڕووسی به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕایگه‌یاندبوو، كه وڵاتی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی پیتاندنی ئۆرانیۆمه و له ماوه‌ی كه‌متر له چه‌ند حه‌فته‌دا له هێڵی سوور تێده‌په‌ڕێت.