ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له وڵاته ئۆرووپاییه‌كان ڕۆژبه‌ڕۆژ به ژماره‌ی ئه‌و تیمه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی فووتباڵ كه له‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌كانیان دژبه پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له قه‌ته‌ر نووسراوه ده‌بیندرێت و له‌ئاست خانه‌خوێیی قه‌ته‌ر له جامی جیهانی ٢٠٢٢دا ناڕازین، زیاد ده‌بێت. پاش تیمی میللیی نۆروێژ و تیمی میللی ئاڵمان، تیمی میللیی هۆلهندیش به پۆشینی تی‌شێرتی ناڕه‌زایه‌تی هاتنه ناو زه‌وی فووتباڵهوه. یاریكه‌رانی تیمی میللیی دانماركیش به پۆشینی تی‌شێرتی ناڕه‌زایه‌تی، به‌و هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ست بوون كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ستادیۆمه ئۆرووپاییه‌كانی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كێبه‌ركێی سه‌ره‌تایی جامی جیهانی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی مافی كرێكاران له جه‌ره‌یانی بینا كردنی ئه‌و وهرزشگایانهی كه قه‌راره نزیك یه‌ك ساڵ و نیوی دیكه ببێته خانه‌خوێی گه‌وره‌ترین ڕووداوی فووتباڵی جیهان، شێوازی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت. به پێی ڕاپرسییه‌ك كه له لایه‌ن گۆڤاری “ئێشپیگێل“ه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، ٦٨ له‌سه‌دی به‌شداربووان ده‌نگیان داوه به بایكۆت كردنی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ به خانه‌خوێیی قه‌ته‌ر و ئه‌و بژاردانهیان هه‌ڵبژاردووه كه بایكۆتی جامی جیهانییان به‌ته‌واوی یان كه‌م و زۆر، به درووست له‌قه‌ڵه‌م داوه. ٨٣ له‌سه‌دی ده‌نگده‌رانیش باوه‌ڕیان وابووه كه به‌ڕێوه‌چوونی جامی جیهانی له قه‌ته‌ر به‌گشتی هه‌ڵه‌یه. به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ناو ستادیۆمهكان، تیمه میللییه‌كانی فووتباڵی ئاڵمان و نۆروێژ به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به مافی ئه‌و كرێكارانه بوون كه له جه‌ریانی كار له وهرزشگاكانی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ردا گیانیان له‌ده‌ست داوه. كۆمیته‌یه‌ك له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی فووتباڵی نۆروێژه‌وه پێكهاتووه تا هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات كه چ كاردانهیهوهك پێویسته به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له قه‌ته‌ر ئه‌نجام بدات.
هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی تیمه میللییه‌كانی فووتباڵی ئۆرووپا دژبه باروودۆخی نامرۆڤانه‌ی كرێكارانێك كه له پڕۆژه‌كانی وهرزشگاكاندا كار ده‌كه‌ن، ئه‌و پرسیاره له میدیاكانی ئۆرووپادا هاتووه‌ته گۆڕێ كه ئایا پێویسته كێبه‌ركێكانی قه‌ته‌ر سه‌ره‌نجام بایكۆت بكرێت یان نا؟
حكوومه‌تی قه‌ته‌ر به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه كرێكارانی له باروودۆخێكی ناله‌باری ژیاندا ڕاگرتووه و ئه‌وانی ناچار به كار كردن له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان كردووه.
ماوه‌یه‌كی زۆره كه ڕاپۆرتی دڵته‌زێن له حاڵ و ڕۆژی كرێكارانی كۆچبه‌ر له عه‌ره‌بستان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری كه‌نداو بڵاو ده‌بێته‌وه. كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌م وڵاتانه به توندترین شێوه ده‌چه‌وسێنه‌وه و كه‌مترین مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییان هه‌یه. ئه‌وان به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاریی بێ‌سنوور له وڵاتانی خۆیان، له ڕێگه‌ی شیركه‌ته پهیمانكاریهكانهوه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كرێن و پاسپۆرته‌كانیان به بارمته ده‌گیرێ. ئه‌وان ناچارن هه‌تا گیان له جه‌سته‌یاندا ماوه كار بكه‌ن و ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به‌شێك له داهاته‌كه‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان بنێرنه‌وه.
له‌و كاته‌وه كه ١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر له كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ باقیی وڵاتانی دیكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جامی جیهانی فووتباڵی ٢٠٢٢ سه‌ركه‌وت، هه‌م ژماره‌ی كرێكارانی كۆچبه‌ر زیادی كردووه و هه‌م باروودۆخێكی دژوارتریان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن“، نزیك ٦ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری كۆچبه‌ر كه خه‌ڵكی وڵاتانی هێند، پاكستان، نێپاڵ، فیلیپین و سریلانكا بوون، له ماوه‌ی ئه‌و ١٠ ساڵه‌دا له وڵاتی قه‌ته‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌م ڕێكه‌وته‌وه هه‌تا به ئه‌مڕۆ، به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك ١٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌گه‌رچی مه‌رگی ١٢ كرێكار له یه‌ك حه‌فته‌دا یه‌كجار جێگای نیگه‌رانییه، به‌ڵام بێگومان، ئاماری قوربانی بوونی كرێكارانی كۆچبه‌ر یه‌كجار له‌م ئامارانه له‌سه‌رتره.
جامی جیهانیی فووتباڵ له ساڵی ٢٠٢٢دا له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌ته‌ر به كه‌ڵك وه‌گرتن له هێزی كاری هه‌رزانی پتر له یه‌ك و نیو ملیۆن كرێكاری كۆچبه‌ر، به‌خێرایی ده‌ستی دایه ساخت و سازی ستادیۆمه وه‌رزشییه‌كان. جه‌معییه‌تی ئه‌میر نشینی قه‌ته‌ر، ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سه كه نزیك به ٢ ملیۆن كه‌سی له كرێكارانی كۆچبه‌ر پێكهاتووه. زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه له وڵاتانی هێندووستان، پاكستان، نێپاڵ و به‌نگلادێش و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقایی دیكه‌وه هاتوون. به پێی یاسای قه‌ته‌ر، كرێكاران خۆیان ڕاسته‌وخۆ ناتوانن بۆ كار كردن له‌م وڵاته ویزا وه‌ربگرن. هه‌موو كرێكارێك پێویستی به كه‌فیل یان زامنه. كاری كهفالهتیش له لایه‌ن شیركه‌ته واستهكانهوه ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكاران، ئه‌م شیركه‌تانه وه‌ریده‌گرن. كرێكاران مافی گۆڕینی پیشه و یان به بێ ئیزنی خاوه‌نكار، مافی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌م وڵاته نییه. پاسپۆرته‌كانیان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به بارمته ده‌گیرێت. حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكاران له قه‌ته‌ر ٢٧٥ دۆلاره. حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌ش كه وه‌ك خزمه‌تكار له لای بنه‌ماڵه قه‌ته‌رییه‌كان خه‌ریكی كار ده‌بن، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش كه‌متره. زۆربه‌ی كرێكارانی بیانی له قه‌ته‌ر به بێ گرێبه‌ستی به‌نووسراوه خه‌ریكی كارن و له‌م بواره‌دا ڕێكه‌وتنه‌كان ته‌نیا به‌شێوه‌ی شه‌فاهی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر باروودۆخی دژواری كار، له‌سه‌رێ بوونی سه‌عاتی كار، حه‌قده‌ستی یه‌كجار كه‌م، توندوتیژیی خاوه‌نكار، كاری ئیجباری، شوێنی خه‌وی قه‌ره‌باڵغ و بێبه‌ش بوون له كه‌مترین ئیمكاناتی ته‌ندرووستی به‌م دیمه‌نه زیاد بكه‌ین، ده‌كرێ ئه‌م كرێكارانه به مانای ڕاسته‌قینه‌ی ووشه “كۆیله‌كانی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری” ناو لێ بنێین. ڕاسته كه ئه‌م ئه‌میرنشینه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له نه‌وت بینا كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌نجی سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌كیی به‌ره‌وخۆی ڕاكێشاوه، ئه‌ساسه‌ن ئه‌و هێزه كاره هه‌رزانه‌یه كه بێ به‌هره‌مه‌ند بوون له چكۆله‌ترین پشتیوانیی یاسایی، له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونی هه‌یه. واته كرێكارانێك كه مافی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنیان نییه. كرێكارانێك كه مافی هه‌بوونی ڕێكخراویان نییه.
له وه‌ها باروودۆخێكدا، كرێكارانی بیانی له قه‌ته‌ر و باقیی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری كه‌نداو، پێویستیان به پشتیوانیی ویژدانی وه‌خه‌به‌ر له‌ئاستی جیهاندا هه‌یه. كارێك كه ئهسترهكانی فووتباڵ ده‌ستیان پێكردووه، حه‌ره‌كه‌تێكی سهمبۆلیكی به‌نرخه كه چاوی خه‌ڵكی وڵاتانی جیهان له‌ئاست ئه‌وه‌یكه له پشت ڕواڵه‌تی پڕ زه‌رق و به‌رق و فریوده‌ری وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری كه‌نداو له ئارادایه، ده‌كاته‌وه. ئه‌م بێعهداڵهتییه و ئه‌م مه‌ودا به‌رینه‌ی نێوان هه‌ژاری و سه‌روه‌ت، ویژدانی مرۆڤایه‌تی ئازار ده‌دات و پێویسته ڕیشه‌كێش بكرێت.