ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زای “غه‌زاڵه چه‌لابی” سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردۆته‌وه. له ئه‌راك خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و به خوێندنی شێعر و هه‌ڵكردنی مۆم ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان، سنه، ئیزه، ئامۆل و بابۆل بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.