ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له شاره‌كانی ئێران سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه كردن و جێگر كردنی هه‌زاران كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شارانه، شه‌وی چوارشه‌ممه دیسانه‌وه له چوارمه‌حاڵی به‌ختیاری، كۆهگیلویه و بویرئه‌حمه‌د به‌ڕێوه چوو و هاووڵاتییانی دانیشتووی ئوستانی ئیسفه‌هانیش به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی ئینتزامی له‌دوای ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامی هاووڵاتییانی شاری ئیسفه‌هان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی فرمێسك ڕێژ و به‌كارهێنانی تووندوتیژی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه هاووڵاتییان شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان چۆڵ نه‌كرد و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه دروشمی دژه حكوومه‌تیان وته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان دۆخی شاره‌كانی كرماشان، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، شیراز، ئه‌هواز و چه‌ند شارێكی خوزستان به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا بڵاوه‌یان پێ كراوه.