سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی وڵاتی سوید له كۆنفڕانسێكدا كه له ڕێكه‌وتی ٩ و ١٠ی مانگی مه‌ی و به‌به‌شداری چه‌ندین كه‌س له مۆعه‌لیمان له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌روه‌ها به به‌شداری “جاوید ڕه‌حمان” ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی كرێكاری و سه‌ندیكایی سوید به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان له به‌یانییه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێرانیانی به توندی مه‌حكووم و پشتیوانی خۆیان له مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی به‌ندكراوان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆنفڕانسه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئێران كه له دۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژێن و ڕایانگه‌یاند: داخوازییه‌كانی هه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، بردنه‌سه‌روه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان له سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی مۆعه‌لیمانی ئێرانه و ئه‌بێ داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكرێت. به‌شداربووان ئاماژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران كرد و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێرانیان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه، به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “مه‌سعوود نیكخواه”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لووتفی”، “ئیسماعیل عه‌بدی”، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر باغبانی” و مۆعه‌لیمانی دیكه‌ی به‌ندكراو بوون.