ئیتحادییه‌ی ژنانی لاوی ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، له هه‌مایه‌شێك دا كه پێك هاتووه له چه‌ندین به‌رنامه‌ی هونه‌ری، فه‌رهه‌نگی و سیاسی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی وته‌بێژی ئیتحادییه‌ی ژنانی لاوی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌و هه‌مایه‌شه له شاری كۆبانی به‌ڕێوه ده‌چێت و له چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌ینێك كه ته‌واوی ناوچه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه ده‌گرێته‌وه ڕێك خراوه. ناوبراو داوای له ته‌واوی ژنانی سیته‌م لێكراوی كوردستان و ناوچه‌كه كرد كه به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری بڕۆخێنن چۆنكه ئه‌گه‌ر ژنان سه‌ر بكه‌ون به واتای ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی كۆمه‌ڵگا سه‌ركه‌وتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و هه‌مایه‌شه پاڵپشتی له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه.