ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زۆربه‌ی هونەرمەندانی وڵاتانی جیهان کە بریتین لە”گۆرانبێژان”، “موزیک ژەنهكان” “ڕهپرەکان” و هونەرمەندانی ناسراوی جیهان، به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی بەیاننامەیەک پاڵپشتی خۆیانیان بۆ خه‌ڵكی ئێران ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی هونەرمەندانی دەرەوەی وڵات لە بەیاننامەیەکدا بە ناونیشانی “زەروورەتی هاوپشتی”، ئیدانەی کۆمەڵکوژی و توندوتیژی و سەرکوتی كۆماری ئیسلامی‌یان کرد و داوایان لە حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا کرد تا كۆماری ئیسلامی بایكۆت بكه‌ن و گوێ لە داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بگرن.
