ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،وەزیرانی دەرەوەی 12 وڵات، کە هەموویان ژنن، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی مامەڵەی ئێران لەگەڵ خۆپێشاندەران دەکەن و بە”سەرکوتکردنی مافی ژنان” تۆمەتباری دەکەن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئاڵمان، کانادا، نیوزلەن، نوروێژ، ئایسلەند، کۆسۆڤۆ، لیبی، لیختنشتاین، ئۆتریش، ئەندۆرا و ئەلبانیا پشتیوانی خۆیانیان له ژنانی ئێران و خۆپیشاندانی ئێرانییه‌كان ڕاگه‌یاند.
