ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە درێژەی هێرش بۆ سەر خەڵکی ناڕازیی شاری ئابدانان، هێزە حکوومەتییەکان هێرشی چەکدارانەیان كردووته سه‌ر ماڵی ٢ بنەماڵەی چالاکی سیاسیی.
به‌پێی زانیارییه‌كان،ئەو هێزانە هێرشێکی چەکدارانەیان کردووەتە سەر بنەماڵەی “پەژار مەلەکی”، یەکێک لە چالاکانی سیاسیی ناسراوی ئەو شارە و بەم هۆیەشەوە ئەندامێکی ئەو بنەماڵەیە بە سەختی بریندار بووە و ئەندامانی دیکەی ئەو بنەماڵەیە کێشەی هەناسەکێشانیان بۆ هاتووەتە پێش و هه‌روه‌ها هێزەکانی سپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “موحەممەد چراغی” ته‌مه‌ن 36 ساڵ و خەڵکی شاری ئابدانان و دوای دەستبه‌سه‌رکردنی گواستراوەته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار.