له‌ماه‌وی ڕۆژانی ڕابردوودا ژماره‌یك له هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به كاتی شه‌و هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام به‌ناوی “مانشت حه‌یده‌ری” و ته‌قه‌یان له ماڵه‌كه‌ی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مانشت حه‌یده‌ری” به‌هۆی گۆشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناچار بووه زێدی خۆی به‌جێ بێڵێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژیت به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شه‌وی سێشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه به چه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی و وێڕای هه‌ڕه‌شه كردن و ترساندنیان ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ماڵه‌كه‌یان كردووه و زێانێكی زۆری مادییان پێ گه‌یاندوون.