ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی پووشپه‌ڕ، وته‌بێژی كومیته‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ئودسا له باشووری وڵاتی ئۆكراین ڕایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی سوپای ڕووسیه بۆ سه‌ر بینایه‌كی نیشته‌جێ بوون له‌و ناوچه‌یه ١٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وڵاتی ئۆكراین، ئه‌و هێرشه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له ڕێگای فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه له ده‌ریای ڕه‌ش ئه‌نجام دراوه و به‌و هۆیه‌وه بینایه‌كی ٩ نهۆمی به‌ته‌واوه‌تی تێكڕووخاوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات هێزه‌كانی سوپای ڕووسیه ڕایانگه‌یاندووه هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆ داگیركردنی شاری سیورسك له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئۆكراین ده‌ستپێكردووه.