له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی كه له نێوان هێزه‌كانی سوپای سووریه و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب هاته‌ئاراوه و لانیكه‌م ١٢ كه‌س له سوپای سووریه گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سوپای سووریه له بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌ی “بنول” و “زه‌هرا” له شاری حه‌له‌ب، گوندی شێخ سوڵه‌یمان و شاره‌كه‌ی دارعه‌زه و هێزه‌كانی سوپای توركیه‌ی بۆردوومان كردووه و سوپای توركیه‌ش به هێرشی ئاسمانی وڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی داوه‌ته‌وه و چه‌ند بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریه‌ی بۆردوومان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر كوژران و برینداربوونی سه‌ربازانی سوپای توركیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.