گرووپێكی چاو‌دێر به‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی سوورییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر پارێزگای ده‌یرئه‌لزوور له ڕۆژهه‌ڵاتی سوورییه، لانیكه‌م ١٦ كه‌س له هێزه‌كانی سوورییه و میلیشیاكانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی كوژراون.
هواڵنێریی فه‌رمی سوورییه “سانا” له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ندین ناوچه‌یان له شاره‌كانی “ده‌یرئه‌لزوور و ئه‌لبوكه‌مال” له ڕۆژهه‌ڵاتی سوورییه كردووه‌ته ئامانج. له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه ڕایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه ١٦ كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه كوژراون. هاوكات ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل ١٨ جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوورییه له شاره‌كانی ده‌یرئه‌لزوور و ئه‌لبوكه‌مال. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه پێنج سه‌ربازی سوورییه و ١١ كه‌سی دیكه له میلیشیاكانی سه‌ر به سپای پاسداران و حیزبوڵڵای عێراق و گرووپی فاته‌میون كوژراون.