ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ناردووه خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی ئه‌و ١٤ كه‌سه بوو كه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و ١٤ كه‌سه بریتیه له: “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان”، “جه‌واد ڕوحی”، “ئیبراهیم ناروویی”، “كامبیز خه‌روت”، “مه‌جید كازمی”، “مه‌نووچێهر مێهمان نه‌واز”، “مه‌نسوور ده‌همه‌رده”، “محه‌ممه‌د به‌رووغه‌نی”، “مێهدی به‌همه‌ن”، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد”، “محه‌ممه‌د قوبادلوو”، “ساڵح میرهاشمی”، “سه‌عید یه‌عقووبی” و “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی”. شایانی باسه كه جیا له‌و ١٤ كه‌سه، “سه‌هه‌ند نورمحه‌ممه‌دزاده”، “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو”، “حسێن محه‌ممه‌دی”، “ڕه‌زا ئاریان” و ” ماهان سه‌درات مه‌ده‌نی” كه پێشتر حوكمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرابوو، مه‌ترسی دووباره سه‌پاندی سزای سێداره‌یان له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ندكراوی دیكه به‌ناوه‌كانی “سه‌عید شیرازی”، “ئه‌بۆلفه‌زل مێهری”، “حسێن حاجیلوو” و “موحسین ڕه‌زازاده‌ی قه‌راگولو” به‌پێی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان، مه‌ترسی ئێعدام كردنیان له‌ئارادایه.