“محه‌ممه‌د ڕه‌زا پوور ئبیراهیمی” سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: گه‌ڵاڵه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له سه‌دی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسه‌وه، ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌بێت لایه‌حه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندووقی خانه‌نشینكراوان و شۆرای باڵای كار به‌كار بێنێت و بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان بڕیاری نوێ بدات. جێگای ئاماژه‌یه كه خانه‌نشینكراوانی ئێران ماوه‌ی یه‌كساڵه له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و ده‌ڵێن: حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی بڕیاری شۆرای باڵای كارن.