به‌پێی ئه‌و گرتوویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی كوردستان بۆ پشتیوانی له خۆبه‌خشانی چالاك له دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان، ئاو و خۆراك دابین ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌دان ژینگه‌پارێز و خۆبه‌خش له سه‌رانسه‌ری كوردستان خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه‌ی مه‌ریوان و پاش سێ ڕۆژ هه‌وڵی بێوه‌چان توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ژنانی بوێر به دابینكردنی ئاو و خۆراك بۆ ژینگه‌پارێزان، ڕێكخراوبوونی كۆمه‌ڵگای كوردستانیان پیشان دا كه چۆن له كاتی ڕووه‌دانی كاره‌ساته سرووشتیه‌كاندا به ده‌م هاووڵاتیانیانه‌وه ده‌چن.