“بابەک کەریمی” کە لە یەکەم ڕۆژەکانی شۆڕشی “ژن، ژیان ئازادی” لە شاری ئەیوان غەرب لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه دەستبەسەر و دواجار بە تاوانی لیدری ناڕەزایەتییەکان، سزای ٩ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە هێرشی چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیم دا قاچی بە سەختی بریندار بوو.
“بابه‌ك كه‌ریمی” چەند ڕۆژ لەوه‌پێش لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هەڕەشەی کوشتنی لێ‌کرا و شۆفێری ئەو ماشینەی ئۆتومبێله‌كه‌ی به ناوبراودا كێشاوه، ئەندامێکی ناسراوی بەسیجی ئەیوان غەرب بووە. بابەک پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ری كرابوو.