بە پێى هەواڵى سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دەیهەوێت مه‌دره‌سه‌ی “شیناوێ”ى پیرانشار بکاتە بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌و ناوچه‌یه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه، ئەم پیلانگێڕییەش سەره‌تا بە داگیرکردنى هەندێک زەوی لە گۆڕستانی “شیناوێ” کە گڵکۆى چەند گیانلبه‌ختكردووی حیزبە کوردییەکانی لێیە دەستىپێکردووه و خەڵکی “شیناوێ”ـش بەمەیان زانیوە و بەرامبەرى وەستاونەتەوە، بەڵام هێزه‌كانی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە خەڵکەکە کردووە كه مافی ئه‌وه‌یان نییه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌دره‌سه‌ی “شێناوێ” ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هه‌تاوی ئاگری تێبەربوو و بووە هۆى سووتان و گیانلەدەستدانی چەندین کچی خوێندكار كه هێشتا برینه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.