یه‌كێتی هه‌نارده‌كردن و كۆنفدراسیۆنی كۆریای باشوور و گرووپی چه‌تری كرێكاری، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ سه‌ره‌ڕای گه‌رمی كه‌ش و هه‌وا به به‌شداری زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان له شه‌قامه‌كانی “سئوول” پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا داوایان له ده‌وڵه‌تی نوێ و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كردووه كه دۆخی ژیانی كرێكاران باشتر بكات و هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ئه‌و وڵاته بڕه‌خسێنێت. شایانی باسه ئه‌م خۆپیشاندانه ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو به درووشمی “كرێكار نامرێت” ده‌ستی پێكرد و ئه‌مه یه‌كه‌مێن خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی كرێكاریه كه له پاش ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چووه.