به هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٨ و ٢٩ی مانگی گوڵان له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به هۆی هاتنی لافاو زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به دانیشتووانی چه‌ندین گوند، له‌وانه گوندی “دیزه‌ج دیز” گه‌یشت.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی مانگی سووری ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به هۆی هاتنی لافاو زه‌ره و زیانێكی زۆر به دانیشتووانی گوندی “دیزه‌ج دیز”ی شارستانی خۆی گه‌یشتووه و ١٠١ كه‌س نیازی فه‌ورییان به په‌توو، خۆراك و خێوه هه‌بوو، كه به یارمه‌تی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی یارمه‌تییه‌كان له نێوان زیان دیتووانی ئه‌و ڕووداوه بڵاوكرایه‌وه.