کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نەخۆشکەوتنی نزیکەی ٢٠٠ کەس لە گوندی شمشێر بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە

نەخۆشکەوتنی نزیکەی ٢٠٠ کەس لە ئاوایی شمشێر بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ٢٠٠ کەس لە دانیشتووانی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە، بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە تووشی نەخۆشی بوون. نەخۆشەکان تووشی سکچوون و سکئێشەی توند بوون و ژمارەیەکی بەرچاویان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. تەنیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە بارودۆخەکە تا ڕادەیەک ئارام بووەتەوە، کە هۆکارەکەی بۆ بەکارنەهێنانی ئاوی تۆڕی بۆریڕاکێشانی گوندەکە دەگەڕێتەوە.