ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گلاوێژ، به هۆی نۆقم بوونی به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، لانیكه‌م ١٨ كه‌س بوونه قۆربانی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و له ده‌ورووبه‌ری دوورگه‌ی “كێرت”ی یۆنان، نۆقمی ئاو بوون. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕێژه‌ی قۆربانی بوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه كه ڕێگه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه بۆ گه‌یشتن به ئۆروپا هه‌لئه‌بژێرن به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵی پار، دوو هێنده زیادی كردووه. له‌م ڕاپۆرته وڵاتانی ئۆروپایی به‌رپرسیار كراون له دابین نه‌كردنی ئیمكانات بۆ ڕزگار كردنی په‌نابه‌ران و گیان له ده‌ست دانی لانیكه‌م ١١٤٦ په‌نابه‌ر ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگ دا.