کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی پترۆشیمی چابەهار

ناڕەزایەتیی کرێکارانی پترۆشیمی چابەهار 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی پترۆشیمی چابەهار سەبارەت بە دواکەوتوویی لە پێدانی حەقدەست و کەم کردنەوەی پارەی خزمەتگوزارییەکان لە حەقدەستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕێوە.

ئەو کرێکارانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە رێککەوتی ٢٠ی پووشپەڕ بە هۆی دواکەوتنی پێدانی حەقدەستەکان، بۆ ماوەی ٩ رۆژ دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و مانیان گرتۆە، بەڵام وەڵامی داخۆازیەکانیان نەدراوەتەوە. کرێکاران جەختییان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو شیرکەتە زیاتر لە ٢٠ مڵوێن لە حەقدەستەکانیانی لە بەرامبەر پارەی پێلاو، خواردن و جل و بەرگی تایبەتی کارەکەیان، لێ کەم کردۆەتەوە.